کاراییە ئاموزشیەکانی تیئۆری برونێر
.
اطلاعات کاربری
درباره ما
دوستان
خبرنامه
آخرین مطالب
لینکستان
دیگر موارد
آمار وب سایت

برونێر، وەکوو ڤیگۆتێسکی، لە بارەی کاریگەری پەروەردە و راھێنان بە سەر گەشەی شناختی نەزەر و بیر و بڕوای گەش بینانەتری بە نیسبەت پیاژە ھەیە. لە حاڵێکدا کە پیاژە ئامادەگی شناختی فێربوو بە توانایی دەرک و تێگەیشتنی ئەو لە چالاکی مەنتیقی دەزانێت، برونێر دەڵێت ئامادەگی یەعنی ئەمە کە بابەتی فێربوون بۆ ئەو فێربووەی کە دەیھەوێت ئەو بابەتە فێر بێت، ئامادە کرابێت. برونێر (١٩٦٠) موعتەقیدە کە بە پێکەوە جۆر کردنی رەوشی ئاموزشی و رووکاری کردەوەی شناختی منداڵان، دەتوانین بەوان ھەر جۆرە بابەتێک کە قابیلی ئاموزشدان بە تازەلاوان و گەورەساڵانە، ئاموزش بدەین. وتەی مەعروفی ئەو لەم بارەدا جێ ئاماژە کردنە کە گوتویەتی: " دەتوانین ھەر بابەتێک بە شێوەی کاریگەر و لە نەزەری عەقڵیەوە لە شێوازێکی راستگۆیانە بە ھەر منداڵێک لە ھەر قۆناغێکی گەشەدا ئاموزش بدەین و فێری بکەین"  (لاپەڕەی ٣٣). سا، ئەرک و وەزیفەی ماموستا ئەوەیە کە ئاموزش و فێرکاری بە شێوازێک ئەنجام بدات کە ھەم لە گەڵ بیرکردنەوەی منداڵان سازگار بێت و ھەمیش ئەوان وادار بکات بە بیرکردنەوە و ئەندێشە کردن.

خاڵێکی گرینگی دیکەی تیئۆری برونێر لە نەزەی پەروەردە و راھێنانەوە ئەمەیە کە ھەر ناوچە و حەزەیەک لە زانست دەتوانین بە شێوەی یەکێک لە سیستەمە سیانەکانی حەرەکەتی، وێنەیی و سەمبولی ئیرائە بدەین. ھەڵبەت دەبێ بزانین کە فێر کردنی ھەر بابەتێکی تایبەت بە ھەر تاکێکی تایبەت، پێویستی بە یەکێک لەو سیستەمە سیانانەی سەرەوە (حەرەکەتی، وێنەیی و سەمبولی) ھەیە. بۆ ئەوەی کە بزانین ئاموزشی بابەتێک بە تاکێکی تایبەت بە کام سیستەمە گونجاوترە، پێویستە کە لە بارەی زانستی پێشوتری فێربوو و بە تایبەتی نەوعی بیرکردنەوەیەک کە ئەو زۆرتر پێی خۆشە، زانیاری بە دەست بێنین. بە شێوەی گشتی، برونێر پێشنیار دەکات تا ئەو جیگایەی کە ئیمکانی ھەبێت باشتر وایە کە ماموستا ئاموزش و فێرکاری خۆی بە شێوەی ھەر سێ سیستەمی حەرەکەتی یان عەمەلی، وێنەیی و سەمبولی ئیرائە بدات.

خاڵێکی گرینگ و دارای کارایی لە تیئۆری برونێر لە ئاموزش و راھێنان تاکیدی ئەو بە سەر فێربوونی دۆزراوەیەتیە. مەبەستی برونێر لە فێربوونی دۆزراوەیەتی "ھەر جۆرە بە دەست ھێنانی زانستە کە منداڵ لە رێگای ئەندیشە و بیرکردنەوەی خۆی پێی دەگات" (برونێر، ١٩٦١، لاپەڕەی ٢٢). بە باوەڕی برونێر، زانستێک کە فێربووەکان بۆ خۆیان کەشفی دەکەن (دەی دۆزنەوە) باشترینی نەوعی زانست بۆ ئەوانە. پێویستی بە بەیان کردنە کە برونێر زۆرتر لایەنگری رەوشی دۆزراوەیەتی ھیدایەت کراوە تا رەوشی دۆزراوەیەتی تەواو سەربەخۆیانە. مەبەست لە دۆزراوەیەتی ھیدایەت کراو "ئەو نەوعە کشف کردنەیە کە بە وەسیلەی تاکی ئاگاتر نوێڵ سازی یان ھیدایەت کرا بێت" (فیتسکۆ و مەککلۆر، ٢٠٠٥، لاپەڕەی ١٤١).





:: موضوعات مرتبط: ده روون ناسی پەروەردەیی , ,
:: بازدید از این مطلب : 226
ن : ئیبراھیم ئاریانی
ت : شنبه 21 فروردين 1395
.
مطالب مرتبط با این پست

موضوعات
نویسندگان
آرشیو مطالب
مطالب تصادفی
مطالب پربازدید
تبادل لینک هوشمند
پشتیبانی